AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٦ ٠٨:٢٢

پێشنیاری میدیایەکی ئەمریکایی بۆ پۆستی سەرۆک‌کۆماری عێراق

پێشنیاری میدیایەکی ئەمریکایی بۆ پۆستی سەرۆک‌کۆماری عێراق

میدل ئیست فارم بەپێی ململانێی کوردەکانی عێراق لە بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆک‌ کۆماری نوێی ئەو وڵاتە، پێشنیاری کرد کە کوردەکان کەسایەتییەکی ناحزبی و بە کۆدەنگی بۆ ئەو پۆستە پێشنیار بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکاتی نزیکبوونەوە ململانێی دوو حزبی سەرەکیی کوردی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەست‌نیشان‌کردنی سەرۆک‌کۆماری عێراق وەک پشکی کوردەکانی ئەو وڵاتە، میدل ئیست فارم لە ڕاپۆرتێکدا پێشنیاری کرد کە ئەو پۆستە بدرێتە کەسایەتییەکی ناحزبی کە بە کۆدەنگیی کوردەکان دیاری کرابێت و بەمکارە هاوکاتی کەمکردنەوەی ڕکابەریی ناوخۆ، کوردەکان دەتوانن ڕۆڵی هێمایین و کۆدەنگانەی سەرۆک‌کۆماری لە عێراقدا تۆکمەتر بکەن.

لەو ڕاپۆرتەدا میدل ئیست فارم، وێڕای بەسەرکردنەوەی ناوی چەندین کەسایەتیی پێشنیار کراوە لەم ماوەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری و لەوان ناز نووری، ڕزگار محەمەد ئەمین، قازی شێخ لەتیف و جەلال سام‌ئاغا، نووسی: هاتنە بەرباسی ئەو ناوانە لە کاتێکدایە کە هەندێک ڕەوتی سیاسی هێشتاش پێداگرن لە سیاسی‌بوونی پۆستی سەرۆک‌کۆماری و هەڵبژاردرانی سەرۆک‌کۆمار لە نێوان کەسایەتییە حزبییەکان، بەبێ ئاوڕدانەوە لەوەی کە دانانی کەسایەتییەکی سەربەخۆ دەتوانێ پێگەی هێمایینی سەرۆک‌کۆماری بەرزتر بکاتەو و یارمەتیی تۆکمەی متمانەی گشتیی بدات.

News ID 58149

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha